ئۆكراینا كەوتنەخوارەوەی یەكێک لە فڕۆكە F16ـەکانی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئۆكراینا كەوتنەخوارەوەی یەكێک لە فڕۆكە F16ـەکانی ڕاگەیاند

فرۆکەیەکی F16. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئۆكراینا كەوتنەخوارەوەی یەكێک لە فڕۆكە F16ـەکانی ڕاگەیاند كە وەک هاوكاری بۆ شەڕی ڕووسیا وەری گرتبوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆكراینا شەش فڕۆكەی جەنگی F16ـی لە وڵاتانی ئەوروپا وەرگرتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا.

 

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا دیار نییە فڕۆكەكە چۆن كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگری لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێكردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕووسیا بۆ سێیەمجار لە ماوەی چوار ڕۆژدا، هێرشێکی ئاسمانی قورسی کردووەتە سەر ئۆکرانیا، مووشەک و دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵداوەتە خاكی ئۆكرایناوە و زۆربەیان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە خراونەتە خوارەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: