گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەوڵەتی یاسا لە کارەکانی وەزیری نەوت نیگەرانە و دەیەوێت لەڕێگەی کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی، متمانە لە وەزیری نەوت وەربگیرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دەوڵەتی یاسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەک بەناوی "چوارچێوەی هەماهەنگی" بەشدارە لە پێکهێنانی حکومەت، نوری مالیکی سەرکردایەتی دەوڵەتی یاسا دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤا نیوزی گوت: وەزارەتی نەوت پشکی دەوڵەتی یاسایە، نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا بڕیاریداوە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت دووربخاتەوە و کەسێکی دیکە بخاتە شوێنی، ئێستا هەنگاوەکانی دەستپێکردووەو پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆیان بۆ لادانی کۆکردوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی نەوت لەڕاگەیێنراوێکدا دەنگۆی هەبوونی هەوڵ بۆ دوورخستنەوەی حەیان عەبدولغەنی ڕەتکردووەتەوە و دەڵێت "ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و وەزیر لەسەر کارەکانی بەردەوامە".
هۆکارە زانراوەکان: ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ئاڤا نیوز کردووە دەڵێت:" هۆکاری سەرەکی لادانی وەزیری نەوت بۆ ئاشکرا بوونی پەیوەندی نێوان حەیان عەبدولغەنی و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق دەگەڕێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو کەس بۆ شوێنگرەوەی حەیان عەبدولغەنی دەستنیشان کراون، یەکەمیان، نەسیر عەزیز جەبار، بەرپرسی دیراساتی وەزارەتی نەوتی عێراقە و ئەوی دیکەشیان باسم عەبدولکەریم ناسر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باشوورە.
قووڵتر: بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ناكۆكی نێوان مالیكی و خەزعەلی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2023 و لەبەر چەند گرێبەستێكی نەوتی بووە و خەزعەلی پرۆژەیەكی نەوتیی داوەتە حكومەتی عێراق بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەوەش وایكردووە مالیكی نیگەران بێت.
باکگراوند: حەیان عەبدولغەنی، لە ساڵی 2022-ەوە وەزیری نەوتی عێراقە، پێشتر بەڕێوەبەری بەشی دیزاین بووە لە کۆمپانیای نەوتی باشوور و یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بووە، دواتریش بووە بە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باشوور، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای غازی بەسرەش بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
ئەوەی پێویستە لەبارەی نرخی زێڕ بیزانیت؛ بەپێی پێشبینییەکان دەگاتە چەند؟
18 تشرینی دووەم
گەورەترین کێشەی بەردەم مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 چارەسەر کرا
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامی سەرژمێری کاریگەری لەسەر دابەزینی هەژموونی سیاسی کەمینەکان دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن بە چڕی بەسەر ئاسمانی عێراق دەسوڕێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: پرۆسەی سەرژمێریی بەبێ کێشە بەردەوامە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەكگرتووەكان ستایشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری دەكات