وەزارەتی ئەوقاف مانگانە بڕە پارەیەک دەداتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ئەوقاف مانگانە بڕە پارەیەک دەداتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، مانگانە بڕە پارەیەکی دیاریکراو دەداتە مامۆستایانی خۆبەخش کە هیچ داهاتێکی دیکەیان نییە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لەماوەی ڕابردودا ڕۆڵی گەورەیان ھەبووە لەپڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان وخزمەتکردنی نوێژخوێنان ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینی و نیشتمانی و مرۆیبەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی.


زانیاریی زیاتر: وەک ئەرکی سەرشانمان، بڕیارماندا کەمانگانە منحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش ( کەھیچ داھاتی تریان نییە ) لەسەر بوودجەی وەزارەت، تاکۆتایی ساڵی (2024) ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێکاری کارگێری و یاسایی دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن. وەزارەتی ئەوقاف وادەڵێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: