ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

ئاڵای ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز



ژمارەیەک کۆمپانیای بواری كاڵای ئەلیكترۆنی كە كار بۆ حكومەتی ئێران دەكەن، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزادران و “هیچ كەسێک” بۆی نییە مامەڵەیان لەگەڵدا بكات.



وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 2017 و دواتریش جۆ بایدن، سزایەكی زۆر لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، ئەمەش  دۆخی دارایی وڵاتەکەی سەخت کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: تۆڕێکی کڕینی کاڵای ئەلیكترۆنی و كاڵا جیاوازەكان کە لە سێ کەسایەتی و چوار کۆمپانیا و دامەزراوە پێکدێت، لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزایان بەسەردا سەپێنرا، بەتۆمەتی ڕێگەخۆشکردن بۆ هەناردەکردنی کاڵا و تەکنەلۆژیا لە چەندین کۆمپانیای ئەمەریکا بۆ ئێران. دوو لە دامەزراوەكان توركی و ئیماڕاتین، سێ لە دامەزراوە و کەسایەتییەکانیش لە تورکیا و لوبنانن، ئاماژە بە شووناسی دووانەکەی دیکە نەکراوە..


لێدوانی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە: دامەزراوەکان و حکومەتی سووریا بە فرۆشتنی کاڵای ئێرانی سەدان ملیۆن دۆلاریان دەستکەوتووە و فرۆشتنی ئەو کاڵایانە بووەتە سەرچاوەی داهاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: