لە سلێمانی ناڕەزایەتی دژ بە هەمواری یاسای باری كەسیی بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

نارەزایەتی دژ بە هەمواری یاسای باری کەسیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە، ئەمڕۆ لە سلێمانی ژمارەیەک چالاکوان لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان نیشاندا.


وێنە گەورەکە: لە پەرلەمانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم کراوە بۆ هەمواری  یاسای باری کەسیی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 دراوەتە لیژنە پەیوەندیدارەکان، لایەنە شیعەکان پشتگیری لە هەموارە نوێییەکە دەکەن، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  بە مەبەستی ڕەتکردنەوەی پرۆژە پێشنیازی هەمواری یاسای باری کەسیێتی ژمارە(188)ی ساڵی (1959) ژمارەیەک چالاکوان لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی  گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.


زانیاریی زیاتر: ئەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژی هەمواری یاساکە زیاتر کردووە، بەپێی هەموارە نوێیەکە کچان دەتوانن بەپێی پێگەیشتنیان شوو بکەن لە خوار تەمەنی 18 ساڵییەوە و مارەکردن لای مامۆستایانی ئاینی دەبێت و ڕێگەش بە هاوسەرگیری کاتی دراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: