گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چوار تەوەر کراوە، كۆبوونەوە جەختی كردەوە" گەل و نیشتمان لە پێشتر و پیرۆزترن لە جیاوازیەکانمان".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەواوی پەیوەندییەکانمان لە خزمەت ڕەواندنەوەی مەترسیەکان و هەوڵدانە بۆ دابینکردنی ئاسایش و دوورخستنەوەی دەرهاویشتە خراپەکانی ئەو ئاڵۆزیانەیە لە هەرێمی کوردستان دەخەینەگەڕ، مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق وەکو پێویست جێبەجێ ناکرێن، لەمڕەوەو هانی حکومەتی فیدڕاڵی دەدەین بۆ بەخەمەوە بوونی ئەو بابەتە و چیتر مووچە دوا نەخرێت.
لە لایەكی دیكەوە: ڕەوشی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی باسەکان بووە، پارتی پێی وایە کاری بەیەکەوەیی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاوەدانی زیاتر دەبات و خۆڕاگری بەرامبەر ئاڵنگارییەکان و پیلانی ناحەزان بەهێزتر دەبێت. ئەوەش هاتووە "هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی لەپێشە لە هەموو کات پێویستترە لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و دەستکەوت و مافەکانی گەلەکەمان و، پاراستنی دامودەزگا شەرعیەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان یەک هەڵوێست و تەبابین".
زانیاریی زیاتر:"بۆ پاراستنی دامودەزگا شەرعیەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان یەک هەڵوێست و تەبابین، کەلێن دروستنەکرێت کە لێیەوە ناحەزان و دژ بە مافەکانمان سوود وەربگرن و زیان بە هەرێمی کوردستان بگات. جیاوازیەکانمان نابێ لەسەر حیسابی قەوارەی هەرێم و دەسەڵاتە دەستووریەکانی و ماف و بژێوی ژیانی خەڵکی هەرێم بشکێتەوە، گەل و نیشتمان لە پێشتر و پیرۆزترن لە جیاوازیەکانمان".ڕاگەیێنراوەكە وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تەوەری چوارەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، "لە ڕوانگەی ئەوەی کە ئەم دامەزراوانە لە ئاکامی خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان و بەرگری و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکان و خوێنی شەهیدان و پشتیوانی جەماوەری کۆڵنەدەری کوردستان بەدی هاتوون، هەروەها ئەم دامەزراوانە وەکو میکانیزمی هێشتنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانن بە یەک پارچەیی، کۆبوونەوە پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم دووپات دەکاتەوە، پشتیوانی هەنگاوەکانیان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، هەروەها بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان".
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە