ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند

لۆگۆی ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز
 
 
 ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا، دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڕووناکی هەولێر لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو  پشێویان دروستکردبوو.
 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئاسایشی هەولێر، ئەوانەی دەستگیرکراون هەریەکە لە (ڕ ، ع ، ع)و(هـ ، م ، خ) و(هـ ، م ، خ) و (س ، م ، خ) بوون، کێشەیان لەگەڵ نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو دروستکردووە.
 

هۆکارە زانراوەکان: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە، کێشەکە لەسەر گۆڕینەوەی دراو بووە، بەهۆیەوە کێشە لەنێوان تۆمەتباران و کارمەندانی نووسینگەکە دروستبووە، دواتر هەوڵیانداوە بە چەک هێرش بکەنە سەر کارمەندان، بەڵام هێزەکانی ئاسایش هۆکار بوون بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات.
 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکە، ئاڤا نیوز زانیاریی لەبارەی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕووداوەکە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بڵاوکردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: