لە کەمپی بەحرکە 150 خێزانی ئاوارە هیچ شوێنێک نییە بۆی بڕۆن

شەیری بکە لە:
لە کەمپی بەحرکە 150 خێزانی ئاوارە هیچ شوێنێک نییە بۆی بڕۆن

کەمپی بەحرکە - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز  


پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەی نیشتەجێی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەخێرایی جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە کەمپی بەحرکە 150 ماڵی ئاوارە هەیە بەتەواوی شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدەستداوە و ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.


وێنە گەورەکە: دوای هێرشی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014، بە هەزاران خێزان لە پارێزگاکانی عێراق ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینکرا.


زانیاريی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی لە کەمپی بەحرکە ئێستا 400 خێزان ماون، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 700 کەس گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان و ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو ژمارەیەکی دیکە دەگەڕێنەوە، بەڵام 150 ماڵی ناوچەکانی موسڵ و سەڵاحەدین هیچ شوێنێکیان نییە بۆی بچن، لەبەرئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان بەتەواوی لەدەستداوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق چوار ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدات بەهەر خێزانێک کە بڕیاربدات بگەڕێتەوە ناوچەکەی، بەڵام ئاڤا نیوز زانیویەتی لەو سەدان خێزانەی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانیان تەنیا 115 خێزان بڕە پارەکەیان پێدراوە.


باکگراوند: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پلانی ئەوە بوو 30ی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات، بەڵام بڕیارەکە ڕاگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: