سوپای تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
سوپای تورکیا سنووری ئامێدی بۆردوومان دەکات

دیمەنێک لە بۆردوومانەکەی سوپای تورکیا، وێنە؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بەهۆی جموجۆڵ و هەبوونی بنکەکانی پەکەکە، چیای مەتینا لە سنووری ئامیدی لەلایەن سوپای تورکیا بۆردوومان کرا.


زانیارییە بەدەستهاتووەکان: کاتژمێر 08:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، شکەوتی حەسارا لە زنجیرە چیای مەتینا لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردوومان کرا، کە کەمتر لە کیلۆمەترێک لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان لە سەنتەری گوندی گۆهەرزەوە دوورە.

 

باکگراوند: دوێنێ ئێوارە جارێكی دیكە لە سوورا سگێرێ لە ناوچەی نهێلێی سەر بە قەزای ئامێدی کە دەكەوێتە  نزیك زنجیرەی چیای مەتینا، شەڕ لەنێوان پەكەكە و توركیا ڕووی دا، تەقەیەكی زۆر كرا و چەكی قورسیش بەكارهێنرا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: