یەكێتی ئەوروپا داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

شەیری بکە لە:
یەكێتی ئەوروپا داوای ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دەكات

منداڵێک لەنێو داروپەردووی ڕووخاوی غەززە- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی پێنجشەممە داوای ئاگربەستێکی مرۆیی "بەپەلە"ی لە غەززە كرد، بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت هەموو منداڵانی کەرتی غەززە کوتانی دژە ئیفلیجی منداڵانیان بۆ بكرێت.


وێنە گەورەكە: چەند مانگێکە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان نیگەرانی خۆیان لە دۆخی تەندروستی کەرتی غەززە دەربڕیوە، کە ئاوی خراپ، ڕووخانی داروپەردوو، زبڵ، گەرمای ماندووكەری هاوین، تێکەڵبوون و زیانی گەورەی بە خەڵك گەیاندووە.


لێدوانی فەرمی: جۆزێڤ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: "جێگەی نیگەرانییە کە ئیفلیجی منداڵان دۆزراوەتەوە و یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوە تۆمارکراوە،دەبێت بەپەلە ڕێگە بدرێت منداڵان لە غەززە بكوترێن.


زانیاريی بەدەستهاتوو: ئێستا لە عەززە، 27هەزار چاودێری سەرجەم ڕێكخراوە تەندروستییەكان هەیە و پێویستە 640 هەزار منداڵ لە كەرتەكە كوتانی دژە ئیفلیجییان بۆ بكرێت.


ئەمەش بزانە: دەركەوتنی ئەو حاڵەتەی ئیفلیجی منداڵان لە كەرتی غەززە لە كاتێدایە 25 ساڵە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ئیفلیجی منداڵان لە كەرتی غەززە تۆمار نەكراوە.


باكگراوند: ژمارەی دانیشتووانی غەززە نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار کەسە و زۆربەیان ئاوارەن و نیوەیان منداڵن. ئەمەش بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: