چین باج لەسەر بڕاندە ئەوروپییەكان هەڵدەگرێت

شەیری بکە لە:
چین باج لەسەر بڕاندە ئەوروپییەكان هەڵدەگرێت

ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و چین

ئاڤا نیوز


لەبەرامبەر پشتیوانی ئەوروپا لە ئۆتۆمبێلی كارەبایی چینی، حكومەتی پەكین بڕیاریدا باج لەسەر بڕاندە ئەوروپییەكان نەسەپێنێت كە دەبرێنە وڵاتەكەیەوە.


وێنە گەورەكە: نزیكەی ساڵێكە حكومەتی پەكین، لێكۆڵینەوە لەو بڕاندانە دەكات كە لە ئەوروپاوە دەبرێنە وڵاتی چینەوە بۆ ئەوەی بزانێت كوالیتیان بەرزە یاخود نزمە، هەروەها لەبەر ئەوەی ئەوروپا پشتیوانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی چینی دەكات، حكومەتی پەكین بڕیاردەدات باج لەسەر ئەو بڕاندانە لاببات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند: دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەریدەخات ئەو بڕاندانەی كە لە ئەوروپاوە دەبرێنە وڵاتی چینەوە زیانێكی گەورەیان نییە و هیچ هەڕەشەیەكیان لەسەر ژیانی خەڵك نییە و تەندروستن.


زانیاریی زیاتر: لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێنراوەكەدا هاتووە، لەبەر ئەوەی ئەوروپا پشتیوانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەرهەمهێنراوی چینی دەكات، حكومەتی پەكین ڕێگری لە بڕاندە ئەوروپییەكان ناكات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: حكومەتی چین، ٪80ی ماددە كحولییەكان لە ئەوروپاوە دابیندەكات بەتایبەتی لە فەڕەنساوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: