ئاسایشی هەولێر چەند تەقەکەرێک دەستگیردەکات

شەیری بکە لە:
ئاسایشی هەولێر چەند تەقەکەرێک دەستگیردەکات

ئاسایشی هەولێر

ئاڤا نیوز


ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک شەقامی ئیسکان چەند کەسێک تەقەیان لە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە، دوای ڕووداوەکە ئاسایش تەقەکەرەکانی دەستگیر کردووە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا بەمشێوەیە باسی ڕووداوەكە دەكات: سەرەتا دەمەقاڵێ لەنێوان کارمەندێکی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڵ خاوەنی نووسینگەکە دروست بووە، دوای ئەوەی کارمەندەکە برا و کەسوکاری ئاگادار دەکاتەوە، بەچەک هەڵدەکوتنە سەر نووسینگەکە و تەقە دەکەن.


زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای شەڕەکە بە ماوەیەکی کەم هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و چوار لەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە تەقەیان کردووەو دەستیان بەسەر دوو چەکدا گرتووە.


زانیاریی زیاتر: لەئەنجامی ڕوودانی شەڕەکە، چەند کەسێک بریندار بوون، بەڵام بەگوێرەی زانیاری ئاڤا هیچ یەک لە بریندارەکان بە گولـلە نەبوون، بەڵکو بەهۆی شەڕە بۆکس بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: