تۆمەتی "ماددەی هۆشبەر و دەستدرێژی سێکسی" دەدرێنە پاڵ دامەزرێنەری تەلەگرام

شەیری بکە لە:
تۆمەتی "ماددەی هۆشبەر و دەستدرێژی سێکسی" دەدرێنە پاڵ دامەزرێنەری تەلەگرام

پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری تێلێگرام-گرافیک میدیای عەرەبی

 ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا پاڤێل دورۆڤ دامەزرێنەری تێلێگرامیان بە 12 تۆمەتی تاوانکاری تۆمەتبارکرد، کە سزای 10 ساڵ زیندانیکردنیشی لەگەڵدایە، پارێزەرەکەی بێدەنگی شکاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەیڤید ئۆلیڤیێر کامینسکی، پارێزەری دورۆڤ جەختی لەوە کردەوە، کە تێلێگرام پابەندە بە یاساکانی ئەوروپا، لەوانەش یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی پلاتفۆرمەکە لەگەڵ ستانداردەکانی پیشەسازیدا یەکدەگرێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتەکانی دژ بە دورۆڤ، کە هاوڵاتییەکی فەرەنسییە و لەدایکبووی ڕووسیایە، بریتین لە فرۆشتنی ماددەی دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، ساختەکاری، ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی پارەی پەیوەست بە تاوانە ڕێکخراوەکان و ڕەتکردنەوەی هاوبەشیپێکردنی زانیاريی و بەڵگەنامە لەگەڵ لێکۆڵەران بەپێی یاسا.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو گەنجە تەمەن 39 ساڵە، کە لە ساڵی 2013 لەگەڵ خوشکەکەی ئەم پلاتفۆرمەی دامەزراندووە، جگە لە ڕەگەزنامەی سەینت کیتس و نیڤیس، ڕەگەزنامەی ئیماراتیشی هەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ چوارشەممە لۆرێ بیکۆ، داواکاری گشتی پاریس ڕایگەیاند: پاڤێل دورۆڤ بە کەفالەتی نزیکەی 5.5 ملیۆن دۆلار ئازادکراوە، بەڵام فەرمانی پێکراوە هەفتەی دووجار لە بنکەیەکی پۆلیسدا  واژۆ بكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: