ئاژانسێکی ئەمریکی دوای 20 ساڵ وێنەی کۆمەڵکوژییەک لە عێراق بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاژانسێکی ئەمریکی دوای 20 ساڵ وێنەی کۆمەڵکوژییەک لە عێراق بڵاودەکاتەوە

یەکێک لە وێنەکانی کۆمەڵکوژییەکە- وێنە شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی نیویۆرکەر دوای 20 ساڵ وێنەی نەبینراوی قوربانییانی ئۆپەراسیۆنی حەدیسە بڵاودەکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: کاروانێکی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕێکەوتی 19-11-2005، بەناو حەدیسەی عێراقدا تێپەڕدەبێت لەناکاو بۆمبێکیان پیدا دەتەقێتەوە، لە ئەنجامدا سەربازێک دەکوژرێت و دووی دیکەش برینداردەبن، لەو کاتەدا دوو سەرباز وێنەی ڕووداوەکە دەگرن، بەڵام ماوەی 20 ساڵە ئەمریکا ڕێگەی نەداوە ئەم وێنانە بڵاوبکرێنەوە.

 

بڵاوکراوی فەرمی: هاوکات ئاژانسی نیویۆرکەری ئەمریکی زانیاری نوێ لە بارەی کۆمەڵکوژیی قوربانییانی حەدیسە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،  ماوەی 20 ساڵە ئەمریکا ڕێگەی نەداوە ئەم وێنانە بڵاوبکرێنەوە، دواجار ئێمە بڵاومان کردەوە و کۆمەڵکوژییەکەش بە یەکێک لە تاوانەکانی جەنگ دادەنرێت. 

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: دوای ڕووداوەکە هێزەکانی مارێنز ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەیان دەست پێکرد، لە ئەنجامدا 24 هاووڵاتی عێراقی بوونە قوربانی کە بچووکترینیان تەمەنی سێ ساڵان بوو.

 

ئەمەش بزانە: لە سەرەتادا چوار سەربازی ئەمریکی تۆمەتبارکران، بەڵام دواتر تۆمەتی سەر ئەو سەربازانە هەڵوەشێندرایە، یەكێک لەو تۆمەتبارانە جەیمس ماتیز بوو کە دواتر بوو بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: