كۆمیسیۆن و شارەوانی ڕێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەردەكەن

شەیری بکە لە:
كۆمیسیۆن و شارەوانی ڕێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەردەكەن

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


نووسینگەکانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە هاوبەشیی شارەوانییەكان ڕێنمایی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەردەكەن.

وێنە گەورەكە: بڕیارە ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت، مانگێک و چوار ڕۆژ پێشتر واتە 16-9 بانگەشە دەستپێدەكات.

لێدوانی فەرمی: خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی دهۆكی كۆمیسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بە هاوكاریی شارەوانیی دهۆك چەند ڕێنماییەكمان سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن داڕشتووە و لە ڕۆژانی داهاتوو بڵاویان دەكەینەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنماییەكان، بەربژێر نابێت پۆستەر لەنێو سەوزایی هەڵبواسێت، ڕێگای هاتووچۆی خەڵك و ئۆتۆمبێل بگرێت، هاوكات نابێت بۆ هەڵواسینی پۆستەر و وێنە ماددەیەك بەكاربهێنێت كە شوێنەواری بمێنێتەوە و دیوار و شوێنی هەڵواسین پیس بكات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ