ڕێگەپێدانی خانوو لە گوندەکانی سلێمانی باخ ناگرێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێگەپێدانی خانوو لە گوندەکانی سلێمانی باخ ناگرێتەوە

دیمەنی باخێک لە سنوور سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

 

ڕێنمایی تازە سەبارەت بە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خانوو لە 28 گوندی سنووری شارەوانی سلێمانی دەردەچێت.

 

بڵاوكراوەی فەرمی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوا لە دانیشتووانی 28 گوندی سنوورەکە دەكات سەردانیان بكەن، بەمەبەستی ڕێگەپێدان بۆ دروستكردنی خانوو و نۆژەنكردنەوە و زیادكردنی نهۆم لەسەر خانووەکانیان.

 

زانیاریی دەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونێكی ئاڤا نیوز، بڕیارەكە تەنیا دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون دەگرێتەوە نەك دروستكردنی باخ،  چەند ڕێنمایی و مەرجێك هەیە دەبێ داواكار پابەندیان بێت و بەفەرمی داواكاری پێشكەش بكات.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی ناوەڕۆكی بڕیارەكە، سنووری گوندەكان فراوان ناكرێ، چونكە پێچەوانەی ماددەی 3 ی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 2 ساڵی 2024یە "نابێ سنووری گوند لە شارەوانییەکەیاندا فراوان بکرێت".

 

ئەوەش بزانە: ئەو گوندانەی سنووری شارەوانیی سلێمانی كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە بریتین لەمانە:- قڕگە، قرەتوغان، كانی گۆمە، كەڵەكن، عەوال، كۆستەی چەم، خەلیفاوا، ئاوبارە، ئاشەسپی، مەلا داود، كانی بەردینە، بابان، كەنەسوورە، قولەرەیسی سەروو، هوانە، شێخ  وەیسیاوا، خێوەتە، ئاڵیاوەی خواروو، بەردەكەڕ، فەرەج ئاوا، ژاڵەی خواروو، ژاڵەی سەروو، ژاڵەی جەزا جاف، ڕازیانەی كۆن، ڕازیانەی نوێ، ڕازیانەی كانی شینكە، داربەڕوولە، سەماوات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: