لەبارەی سیخوڕیکردن بەسەر فایەق زێدان ڕوونکردنەوە دەدرێت

شەیری بکە لە:
لەبارەی سیخوڕیکردن بەسەر فایەق زێدان ڕوونکردنەوە دەدرێت

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن سیخوڕی بەسەر  فایەق زێدان، سەرۆکی باڵای ئەنجوومەنەکەوە کرابێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ وابڵاوکرایەوە کە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، بوونەتە ئامانجی تۆڕێکی سیخوڕیی کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاریان کردووە، لای خۆیشیەوە سەرۆکوەزیران لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو بابەتە پێکهێناوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن سیخوڕی بەسەر پەیوەندییەکانی فایەق زێدان کراوە بێبنەمان و دوورن لە ڕاستییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: