وەزیری کشتوکاڵی عێراق: لە دەروازەکانی سلێمانی گەنم بە قاچاخ هاوردە دەکرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری کشتوکاڵی عێراق: لە دەروازەکانی سلێمانی گەنم بە قاچاخ هاوردە دەکرێت

گرافیکی گەنم و پارە، وێنە: ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری کشتوکاڵی عێراق باس لەو دەروازە سنوورییانە دەکات کە لە ڕێگەیانەوە گەنم بە قاچاخ هاوردەی عێراق دەکرێت و ئاماژە بە دەروازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات و دەڵێت، "سەرپێچییان تێدا کراوە".

 

وێنە گەورەکە: لە وەرزی دروێنەی گەنم لە تەواوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق هاوردەکردنی گەنم بەتەواوی قەدەغە دەکرێت، بەڵام بەگوتەی وەزیری کشتوکاڵ، لە بەشێک لە دەروازە سنوورییەکان گەنم بەقاچاخ هاوردە دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: عەباس مالیکی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ کەناڵی "عەهد"ـی عێراقی ڕایگەیاند: سەرپێچیکردن لە بەشێک لە دەروازەکان هەیە، بەشێک لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان سەرپێچییان تێدا کراوە. ناوی ''پارێزگای سلێمانی''یش بەنموونە دەهێنێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: عەباس مالیکی دەڵێت: "هەوڵ دراوە هەموو دەروازە سنوورییەکان لەژێر کۆنترۆڵی حکومەت و چاودێریی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا بن، بەڵام نکۆڵی لەوە ناکەین ڕەنگە بەشێک لەو گەنمەی هاوردەکراوە بەقاچاخ هێنرابێتە ناوخۆ".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: