برنج و پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی ئوردن دەکرێت

شەیری بکە لە:
گرافیک: پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز

گرافیک: پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دوای لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە بواری کشتوکاڵی و پیشەسازيی خۆراک، بڕیارە بەرهەمی پەتاتە و برنج بۆ وڵاتی ئوردن هەناردە بکرێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-08-2024، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران بارزانی، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن لە بواری پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی کشتوکاڵی و پیشەسازيی خۆراک واژۆ کرا، بەمەش دەرگای بازاڕێکی نوێ بەڕووی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: بەشار موشیر ئاغا، یەکێک لە کەسایەتی و وەبەرهێنەر دەشتی ناڤکورێی قەزای بەردەڕەش بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانی وەزیری کشتوکاڵی ئوردن بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی بەردەڕەشی کرد و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی کەرتی کوشتوکاڵ بوو، بەتایبەتی کۆگاکانی پەتاتە و کارگەی دروستکردنی چپس و پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەری.

 

زانیاریی زیاتر: گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی ئوردن واژۆ کرد و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا 10  هەزار تۆن بەرهەمی پەتاتەی دەشتی ناڤکورێ هەناردەی وڵاتی ئوردن بکرێت.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جگە لە پەتاتە بڕیارە لە ئایندەدا بەرهەمی برنجی کوردستانیش بۆ ئوردن هەناردە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: