بەڕێوەبەری تیلیگرام بە كەفالەتی 5.5 ملیۆن دۆلار ئازاد كرا

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری تیلیگرام بە كەفالەتی 5.5 ملیۆن دۆلار ئازاد كرا

پاڤێل دورۆڤ

ئاڤا نیوز


پاڤێل دورۆڤ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلیگرام، دوای چوار ڕۆژ لە دەستگیركردنی لە فەڕەنسا، ئازاد كرا.


بۆچی گرنگە: دەستگیرکردنی دورۆڤ ناڕەزایەتی لێكەوتەوە، هەروەها ئەو پرسیاری وروژاند کە چۆن دەتوانرێت کۆمپانیا و کارگێڕانی دیکەی سۆشیال میدیا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت لەبەرامبەر ناوەڕۆکی پلاتفۆرمەکانیان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتەکانی سەر دورۆڤ بریتین لە هاوبەشیکردن لە بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ چالاککردنی مامەڵەی نایاسایی؛ هاوبەشیکردن لە تاوانەکانی وەک چالاککردنی دابەشکردنی ماددەی دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵان، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ساختەکاری.


لێدوانی فەرمی: لۆرێ بیکۆ، داواکاری گشتی پاریس، ڕایگەیاند: کەفالەتەکەی نزیکەی 5.5 ملیۆن دۆلار بووە و دورۆڤ ئازادکراوە، بەڵام فەرمانی پێکراوە هەفتەی دووجار لە بنکەیەکی پۆلیسدا  واژۆبكات.


باكگراوند: دورۆڤ تەمەن 39 ساڵ، لە ڕووسیا لەدایکبووە، بەڵام لە ساڵی 2014دا لە وڵاتەکەی هەڵاتووە، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە داتای بەکارهێنەرانی ئۆکراینی ڤیکۆنتاکتێ بڵاوبکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: