ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی کەناری ڕۆژئاوا فراوانتر دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی کەناری ڕۆژئاوا فراوانتر دەکات

سوپای ئسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنە؛ تایمز ئۆف ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی كەناری ڕۆژئاوا فراوانتر دەكات و كەمپی پەنابەرەكانیش چۆڵدەكات. لەبەرامبەردا دەسەڵاتی فەلەستین هۆشداری دەدات.

 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی کەمپی پەنابەرانی کەرتی ڕۆژئاوای دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی گروپێکی چەکداری لە نێو کەمپەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.


چی ڕوویدا: هێزەکانی ئیسرائیل فەرمانیان بە دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی نور شەمس و ڕۆژهەڵاتی تولکارم کرد لە ماوەی چوار کاتژمێردا ئەو دوو کەمپە چۆڵ بکەن. 

 

ئەمەش بزانە: كەمپی نور شەمس لە ساڵی 1952 لە دوای شەڕی 1946 دروستکراوە، ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی 2022 زیاتر لە 13 هەزار و 500 کەس بوو، ئیسرائیل لە مانگی نیسانی ڕابردوودا هەڵمەتێکی بەرفراوان و سێ ڕۆژەی دژی گرووپی جیهادی ئیسلامیی و گروپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینی ئەنجامدا کە لە نور شەمس چالاکی دەکەن.

 

لێدوانی فەرمی: سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند: هەر كەسێك لە كەمپەكە بمێنێتەوە و زیانی پێبگات ئێمە لێی بەرپرسیار نین.

 

بۆچونی لایەنی بەرامبەر: مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین گووتی:" دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامی ترسناک و مەترسیداری لێدەکەوێتەوە”.

 


زیاتر بزانە: بەرپرسانی ئەمریکا، ئیسرائیل، میسر و قەتەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە قاهیرە بەمەبەستی  دانوستانی ئازادکردنی دیلەکان و  ئاگربەستی غەززە کۆبوونەوە.

شەیری بکە لە: