ناتانیاهۆ سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح

شەیری بکە لە:
ناتانیاهۆ سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل.. سەرچاوەی وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل "بەڵێنی " دا دوای ئەوەی ڕێگەیان بە كەسانی سڤیل دا ناوچەی شەڕ جێبهێڵن، سوپای ئیسرائیل لە ڕەفەح ئۆپەراسیۆنێکی بەهێز دەستپێدەكات.


وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئەوەی دەیان وڵاتی جیهان دژی ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح لێدوانیان داوە و هەڵوێستیان نوواندووە، بەڵام ناتانیاهۆ گەرەنتیی جیاکردنەوەی هاووڵاتیی سڤیل لە چەکدارانی حەماس دەکات و سوورە لەسەر لەناوبردنی حەماس.


لێدوانی فەرمی: ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "تا سەرکەوتنی تەواو دەجەنگین، ئەمەش ئۆپەراسیۆنێکی بەهێز دەگرێتەوە لە ڕەفەح، دوای ئەوەی ڕێگە بە كەسە سڤیلەکان دەدەین ناوچەی شەڕ چۆڵ بکەن".


"تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی وا لە حەماس بکەین بارمتەکان ئازاد بکات گوشاری بەردەوامی سەربازییە، تا ئێستا لە ڕێگەی فشاری بەهێزی سەربازیی و دانوستانی توندەوە 112 کەسمان لە ڕفێنراو ئازاد کردووە. ئەمە کلیلی ئازادکردنی زۆربەی ڕفێنراوەكان گوشاری سەربازیی بەهێز و دانوستانی زۆر تووند".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: