"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پرەنسیپەکانی تایبەت بە ئاوارەکانی جێبەجێکردووە"

شەیری بکە لە:
"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پرەنسیپەکانی تایبەت بە ئاوارەکانی جێبەجێکردووە"

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان - وێنە: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

ئاڤا نیوز


نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ (IOM) کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئاوارەی ناوخۆیی و مافەکانی مرۆڤ سازکرد.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی 31ی تەممووزی ئەمساڵ وەکو دوا وادە بۆ داخستنی کەمپەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دیاریکرابوو و بەشێکی زۆری ئاوارەکان بە زۆرەمڵی گەڕانەوە زێدی خۆیان، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت ئاوارەکان بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە و باروودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری ناوچەکانییان ڕەچاوبکرێت. 


لێدوانی فەرمی: دیندار زێباری،ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەرێمی کوردستان هەموو پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ئاوارەکانی جێبەجێکردووە و دەبێت بە وردی بیر لە بابەتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بکرێت". 


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی دیندار زێباری "حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتینەکردووەتەوە کە ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵکو  لەگەڵ ئەوەدایە گەڕانەوەیان بە هۆشیاری بێت و پێداویستییە سەرەکییەکانییان بۆ دابین بکرێت، هەروەها دڵنیابن لە پاراستنی ژیانییان پێش گەڕانەوەیان".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: