ئاڤا سپۆرت وەک پڕبینەرترین کەناڵی وەرزشی خەڵات کرا

شەیری بکە لە:
ئاڤا سپۆرت وەک پڕبینەرترین کەناڵی وەرزشی خەڵات کرا

عوبێد ڕەشاڤایی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاڤا میدیا لە دهۆک لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە

ئاڤا نیوز


بەپێی ڕاپرسییەکی کۆمپانیای ڕاما ئەجێنسی، کەناڵی ئاڤا سپۆرت وەکو پربینەرترین کەناڵ لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان کراوە و، ئەم ئێوارەیە لە مەراسیمێکدا لە شاری دهۆک خەڵات کرا.


چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای ڕاما ئەجێنسی لەڕێگەی دابەشکردنی پێنج هەزار فۆرم لە 13 شاری هەرێمی کوردستان، ڕاپرسییەکی بێلایەنانەی لە بواری میدیا کردووە. بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە ئاڤا سپۆرت وەک یەکەم کەناڵ لە بواری وەرزشدا دەستنیشان کراوە.


لێدوانی فەرمی: هەژار بڵباس، بەڕێوەبەری داتا و زانیاری لە کۆمپانیای ڕاما ئەجێنسی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کەناڵی ئاڤا سپۆرت جێگەی خۆی لەناو بینەردا کردووەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کارگێڕیی کەناڵەکە گرنگییەکی تایبەتی بە بواری وەرزشی داوە و ئەو کەلێنەی لەنێو وەرزشدا هەیە پڕیکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: