خزمەتگوزاری دەگەیێنرێتە زۆنەکانی دیکەی هەشتی حەسارۆک

شەیری بکە لە:
خزمەتگوزاری دەگەیێنرێتە زۆنەکانی دیکەی هەشتی حەسارۆک

زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک - وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، کارکردن لە زۆنی B هەشتی حەسارۆك بە ڕێژەی ٪94 تەواوکراوە، دواتر ڕاستەوخۆ دەستدەکرێت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زۆنەکانی دیکە.


وێنە گەورەکە: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی، دەستکراوە بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ کەرتی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر، لە چوار کەرت پێکهاتووە و نزیکەی 20 هەزار پارچە زەوی دوای تەواو بوونی خزمەتگوزارییەکان خاوەنەکانیان دەتوانن خانوویان لەسەر دروست بکەن.


بڵاوکراوەی فەرمی: شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە: لیژنەی سەرپەشتیاری پڕۆژەی کەرتی هەشتی حەسارۆکیان ڕاسپاردووە  بۆ  خێراترکرنی کارەکانی هەردوو زۆنی (B) و (D) بۆ ئەوەی زووتر بەر لە وادەی دیاری کراو کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.


زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە لە ڕێگای ئامێرەکانی شارەوانی هەولێرەوە کاری بڕین و ڕێکخستن بۆ شەقامەکانی  10 مەتری تاوەکو 30 مەتری دەکرێت، لە زۆنی B دا 176 شەقام لەسەر ڕووبەری 500 هەزار مەتر دووجا و لە زۆنی D دا  لەسەر ڕووبەر 730 هەزار مەتر دووجا دروستدەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: