تۆڕێکی سیخوڕی لە نێو نووسینگەکەی سوودانی چەند بەرپرسێکی باڵا دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
تۆڕێکی سیخوڕی لە نێو نووسینگەکەی سوودانی چەند بەرپرسێکی باڵا دەکاتە ئامانج

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و تۆمەتباری سەرەکی ناو ئەو تۆڕە سیخوڕییەی کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە گوێیان لە پەیوەندیی تەلەفۆنی بەرپرسان گرتووە. وێنە؛ نیو ڕیجن

ئاڤا نیوز

 

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، بوونەتە ئامانجی تۆڕێکی سیخوڕیی کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران کاریان کردووە.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن تۆڕێکی سیخووری کراونەتە ئامانج و گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان گیراوە. تۆڕەکە هەفتەی ڕابردوو لەناو نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا  بوون. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دەزگای هەواڵگریی عێراق تائێستا حەوت تۆمەتباری دەستگیرکردووە، لەنێو دەستگیرکراوەکان کارمەندی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەفسەری دەزگای هەواڵگریی عێراقی تێدایە. یەکێک لە دیارترین دەستگیرکراوەکان "محەممەد جوحی"، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕییە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکان بووە.

 

زانیاریی زیاتر: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، تۆڕەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستی بە کارکردن کردووە، تۆڕەکە گوێیان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی سیاسی و  بەرپرسە ئەمنییە پلە باڵاکان گرتووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاری تۆڕەکە گوێگرتن بووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەندامانی پەرلەمان و سیاسەتمەداران، تۆڕەکە لە ڕێگەی سوپایەکی ئەلیکترۆنییەوە هەواڵی ساختەیان لەسەر ئەو کەسانە بڵاو کردووەتەوە.

شەیری بکە لە: