كاتی مانەوەی هێزەكانی ئاشتیپارێز لە لوبنان درێژكرایەوە

شەیری بکە لە:
كاتی مانەوەی هێزەكانی ئاشتیپارێز لە لوبنان درێژكرایەوە

هێزی ئاشتی پارێز لە لوبنان - وێنە: UN

ئاڤا نیوز


کاتی مانەوەی هێزەکانی ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان، بۆ ماوەی 12 مانگی دیکە درێژکرایەوە.


وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆڕک لە کۆبوونەوەدایە بۆ قسەکردن لەسەر دۆخی لوبنان و سووریا و چەندین بڕیاری گرنگ لە بارەی ئەو دوو وڵاتەوە دەدات.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە کۆی دەنگ ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاریدا بە مانەوەی هێزە ئاشتی پارێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان بۆ ماوەی 12 مانگی دیکە.


ئەمەش بزانە: هێزی فرەنەتەوە و ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2006 ەوە لە لوبنان ئامادەن و بڕیارە ساڵێکی دیکەش بمێننەوە.


بۆچی گرنگە: مانەوەی ئەم هێزە لە لوبنان هۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسڕائیل و حیزبوڵڵا پەرەنەسەنێت و تا ڕادەیەکیش هێور ببێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: