ئەمینداری ئۆپیک نامەیەک دەگەیێنێتە بەغدا

شەیری بکە لە:
ئەمینداری ئۆپیک نامەیەک دەگەیێنێتە بەغدا

هەیسەم غەیس، ئەمینداری ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک)

ئاڤا نیوز


ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک گەیشتە بەغدا و سەبارەت بە هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕووی نەوت، نامەیەک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات.

وێنە گەورەکە: پێشتر ڕێکخراوی ئۆپیک لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاشکرای کردبوو، پشکی ڕێگەپێدراوی عێراق بۆ هەناردەی نەوت چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە، بەڵام مانگی تەمموز ئەو وڵاتە ڕۆژانە چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

لێدوانی فەرمی: عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەیسەم غەیس، ئەمینداری ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) گەیشتووەتە بەغداد و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی بازاڕی نەوت و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.

لەلایەکی دیکە: ئۆپیک داوای لە عێراق و وڵانی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوت کردووە، بۆ پاراستنی نرخ بەشێوەی ئارەزوومەندانە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە، بەڵام بەشێک لە بەرپرسانی عێراق دەڵێن، 95%ی داهاتی وڵات پشت بە نەوت دەبەستێت و داواکارییەکەی ئۆپیک زیان بە ئابووریی عێراق دەگەیەنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: