پزیشکیان سەردانی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

 

لەسەر بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مانگی داهاتوو سەرۆککۆماری ئێران سەردانی بەغدا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: 8ـی تەمموزی ئەمساڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات بە ئامانجی "بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەی دۆسیەی گرنگ".

 

لێدوانی فەرمی: محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی مهری ڕاگەیاندووە: مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان لە نێوان 10 تاوەکو 21ـی مانگی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات، سەردانەکەش لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقە.

 

زانیاریی زیاتر: "لەو سەردانەدا، بەغدا و تاران ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن کە بڕیاربوو لە سەردانی سەرۆککۆماری شەهیدمان ئیبراهیم ڕەئیسیدا بۆ بەغدا واژۆ بکرێن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: