شاخەوان عەبدوڵڵا: دەبێت ڕێککەوتنی یەکێتی لە کەرکووک بە یاسا ڕێکبخرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەی 4ـی ئاب لایەنە عەرەبییەکان ڕازی بوون بەوەی پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت، بەو مەرجەی 50%ـی پۆستەکانی ئیدارەکەیان پێبدرێت، بەڵام سەرۆک بارزانی ڕازی نەبوو، ئێستا لەبەرامبەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک 70%ـی پۆستەکانی ئیدارەکەیان پێدراوە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەكشەممە 04-08-2024 لە پارێزگای سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک کۆبووەوە، پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە پۆستی پارێزگار بۆ کورد بێت و شێوازی دابەشکردنی پۆستەکان 32% بە 32% بێت ئەوان ڕازی بوون، بەڵام داوای 50%ـی پۆستەکانی ئیدارەکەیان کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "مافی لایەنێک نییە بە تەنیا پۆست دابەش بکات، دەبێت ئەو ڕێكکەوتنەی کراوە بە یاسا ڕێک بخرێت، چونکە دوای ساڵێک و چوار مانگ پۆستی پارێزگار لە کورد وەردەگیرێتەوە ڕوون نییە ئەوکات ئەو پۆستانەی ئێستا دراون بە لایەنەکانی دیکە چیان بەسەر دێت".

 

زانیاریی زیاتر: جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکانیدا تیشکی خستەسەر ئەوەی، کە تاوەکو ئێستا یەکێتی ڕوونکردنەوەی لەبارەی شێوازی پۆستەکان نەخستووەتەڕوو، ئەوەی لە لایەنەکانی دیکەی نێو ڕێککەوتنەکە نێردراوە 70%ـی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکیان پێدراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: