پارتی ئامادەیە پێشوازی لە لایەنەکانی نێو حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بکات

شەیری بکە لە:
پارتی ئامادەیە پێشوازی لە لایەنەکانی نێو حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بکات

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و لۆگۆی پارتی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نامەی سەردانیکردنی بۆ لایەنەکانی بەشدارنەبوو لەنێو حکومەتی خۆجێیی ناردووە، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت، پێشوازی لەهەر هەوڵێک دەکەین کە ئامانج لێی لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان بێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی 24-08-2024 ی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە (پێنج ئەندامی یەکێتی، سێ ئەندامی عەرەب و یەک کۆتای کریستیان) بەشداربوون، بڕیاردرا پەیامێکی پێشوەختە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی، بەرەی تورکمانی و سێ ئەندامی هاوپەیمانیی عەرەبی بنێرن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بەشداریکردنیان لە حکومەتی خۆجێیی. 

 

لێدوانی فەرمی: نەشئەت شاهوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئامانجمانە سەرجەم لایەنەکان لەنێو حکومەتی خۆجێیی بەشداری بکەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا نامەی فەرمی بۆ لایەنەکان ناردووە و چاوەڕێی ڕەزامەندییان دەکەین بۆ کۆبوونەوە".

 

بۆچوونی بەرامبەر: شۆخان حەسیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت، "دەرگامان واڵایە بۆ هەر لایەنێک کە بیەوێ سەردانمان بکات و ئامانج لێی لێکنزیکبوونەوە بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکمان لەو بارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک ژمارەیەک پۆست بۆ پارتی و بەرەی تورکمانی دانراون، لەنێویاندا دوو پۆستی باڵا هەن، چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکە داوایان لێبکرێت پۆستەکان وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: