ترەمپ و هاریس 10 ی ئەیلوول دیبەیتیان دەبێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ و هاریس 10 ی ئەیلوول دیبەیتیان دەبێت

کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکردووە کە لەگەڵ کامالا هاریسی ڕکابەری ڕێککەوتوون ڕۆژی 10 ی ئەیلوول دیبەیتێکی تەلەفزیۆنی بکەن.

 

وێنە گەورەکە: کێبڕکێی و بانگەشەی هەڵبژاردنەکان لە نێوان کۆماری و دیموکراتەکان بەردەوامە، بەپێی زۆرینەی ڕاپرسییەکان هاریس لە پێش ترەمپەوەیە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ ڕەخنەی لە دیبەیتەکەی ABC  گرت و گووتی: "ڕکابەرەکانی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە یارییەکەی کەناڵی ABC بەپێی هەمان یاساکانی دیبەیتی CNN لە 27 ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، هیچ بینەرێکی ستۆدیۆیی نەبێت و مایکرۆفۆنی هەر کاندیدێک بێدەنگ بکرێت کاتێک ئەوی دیکە قسە دەکات".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک لەلایەن کامالا هاریسەوە نەبووە کە ڕێککەوتنەکە کرابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: