مەشهدانی کشانەوەی لە بەربژێربوون بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
مەشهدانی کشانەوەی لە بەربژێربوون بۆ سەرۆکی پەرلەمان ڕەتدەکاتەوە

مەحموود مەشهدانی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

مەحموود مەشهدانی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە لە ڕکابەری بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کشابێتەوە و دەڵێت، ئەو "بەربژێری سازان"ـە و زۆرترین کۆدەنگی لەسەرە.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەتیکردەوە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەمواربکرێتەوە و بەربژێری دیکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان زیاد بکرێن، ئێستا هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهدانی، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، ئاگاداری هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە کە ئەو پێداگرە لەسەر خۆبەربژێرکردن و هەموو ئەو دەنگۆیانەی ناڕاستن کە باس لە کشانەوەی دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: "هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەمەوە کە باس لەوەدەکەن من سەر بە کوتلەیەکی سیاسی دیاریکراوم چونکە من کاندیدی کۆدەنگی نیشتمانیم. بۆیە داوا دەکەم لە زووترین کاتدا هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەگوێرەی یاسا بەڕێوەبچێت". مەشهدانی وا گوت. 

 

لەلایەکی دیکەوە: 14ـی ئاب هەردوو هاوپەیمانیی عەزم و سیادەی سوننە، پشتیوانی خۆیان بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاند بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی شەش لایەنی دیکەی سوننی ڕایانگەیاند، واژۆی 55 پەرلەمانتاری سوننەیان کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت بەربژێرێکی نوێ‌ بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێشکەش بکەن.

شەیری بکە لە: