لە بابل تاوانێکی نامۆی ڕفاندن ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە بابل تاوانێکی نامۆی ڕفاندن ئاشکرا دەکرێت

هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا، وێنە: شبكة الساعة

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، تاوانێکی نامۆی ڕفاندن ئاشکرا دەکات و سەرجەم تاوانکارانیش دەستگیر دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان،  دیاردەی ‌ڕفاندن لە پارێزگاکانی عێراق ڕوو لە زیادبوونە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل منداڵێکی لە ناوچەی مەهناوییە ئازاد كرد، کە بە هاوکاریی دایک و باوکی ڕفێندرابوو.

 

زانیاری زیاتر: دوای دەستگیرکردنی تاوانباران ئەوە ئاشکرابوو، باوک و دایکی منداڵەكە ڕفێنەرەکانیان بەکرێ گرتبوو بۆ ئەوەی تاوانەكە بخەنە پاڵ کەسانێك کە كێشەی كۆمەڵایەتییان لەگەڵیدا هەبووە، میری وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: