پڵنگێک لە دەڤەری پشدەر دەردەکەوێت

شەیری بکە لە:
پڵنگێک لە دەڤەری پشدەر دەردەکەوێت

دیمەنی ئەو پڵنگەی ناحیەی هێرۆ کە لەکامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتووە، وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

پڵنگێکی دەگمەن لە گوندی گۆمانی ناحیەی هیرۆی قەزای پشدەر لە کامێرای چاودێری دەردەکەوێت.

وێنە گەورەکە: ئەمە یەکەمجار نییە پڵنگ لە ناوچەیەکی کوردستان دەردەکەوێت و چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش پڵنگی زاگرۆس کە جۆرێکی دەگمەنی پڵنگە لە چیای سەفینی سنووری پارێزگای هەولێر بینرا. 

لێدوانی فەرمی: موحسین محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ بە ئاڤا نیوزی گوت: "یەکەمجارە پڵنگ لە ناوچەکەمان دەربکەوێت، لایەنی پەیوەندیدارمان ڕاسپاردووە کار بۆ پاراستن و چاودێریکردنی ئەو پڵنگە و سەرجەم ئەو ئاژەڵە دەگمەنانە بکەن لە سنوورەکەماندا هەن". 

زانیاری زیاتر: لە سنوورەکەمان تادێت ئاژەڵ و باڵندەی دەگمەن زیاد دەبێت بەهۆی ئەو چاودێرییەی پۆلیسی دارستان لە ناوچەکە هەیەتی، هاووڵاتیانیش هۆشیارانەتر مامەڵە دەکەن، محەممەد وای گوت.

ئەوەش بزانە: ناحیەی هێرۆ دەکەوێتە قەزای پشدەر، ناوچەکە هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەهۆی هەبوونی سروشتێکی ناوازە چەندین جۆر ئاژەڵی دەگمەنی تێدا دەژی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: