وەزیری ناوخۆ: دواخستنی مووچە لەلایەن بەغدا بیانووە

شەیری بکە لە:
وەزیری ناوخۆ: دواخستنی مووچە لەلایەن بەغدا بیانووە

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە کاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، دواخستنی مووچە لەلایەن حکومەتی عێراق بیانووە  و ئیرادەیەكی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان تووشی كێشە بێت.

 

وێنە گەورەکە: مانگانە حکومەتی عێراق گرفت بۆ ناردنی مووچە دروست دەکات و هەر مانگە و بیانووێکی نوێ و جیاواز دەگرێت، بەجۆرێک هیچ مانگێک لە وادەی خۆی نەیناردووە، تائێستاش  چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت دیارنییە.

 

لێدوانی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ئامادەکارییە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردن سازکرد، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانیشدا باسی پرسی مووچەی کرد و گوتی: "ئەوەی كراوە لە ئامادەكردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان و فەرمانبەران، بەشێوەیەكی ڕێكوپێک كراوە، دواخستنی مووچە بیانووە و هیچ پەیوەندیی بە وردبینییەوە نییە".

 

زانیاریی زیاتر: وەزیری ناوخۆ جەختی کردەوە، ئەو خاڵ و تێبینییانەی لیژنەی هاوبەشی چاودێریی هەولێر و بەغدا ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، هەموویان لەبەرچاو گیراون، تێبینییەكان هی ئەوە نین كە مووچەیان لەسەر ڕابگیرێت.

 

هۆکارە زانراوەکان: وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە پشت نەناردنی مووچە ئیرادەیەكی سیاسیی هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان تووشی كێشە بێت، بەتایبەت کە ئێستا پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، ئەمەشی بە پێچەوانەی دەستوور و یاسا ناوبرد.

باکگراوند: لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک ماوە پێبنێینە مانگی نۆ، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی نزیکەی 950 ملیار دینار، تەنیا 35 ملیار و نیوی بۆ مووچەی مانگی حەوت خەرج کردووە، بەبێ ڕوونکردنەوەی هیچ هۆکارێکیش هاتە سەر مووچەی مانگی هەشت و ئەمڕۆ 550 ملیار دیناری خەرج کرد.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: