کۆمیسیۆن دڵنیایی دەداتە دەنگدەران: دەنگدان نهێنی دەبێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن دڵنیایی دەداتە دەنگدەران: دەنگدان نهێنی دەبێت

وێنەی دەنگدەرێكی ئەزموونی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، بە هەموو شێوەیەک گەرەنتی پاراستنی مافی دەنگدان کراوە و هیچ حیزب و لایەنێک ناتوانێت بزانێت هاووڵاتی دەنگی بە کێ داوە.


وێنە گەورەکە: بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە بەردەوامە.


لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆمیسیۆن هەموو دەنگدەرانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ حزب و هاوپەیمانیی و بەربژێرێک، ناتوانێت بزانێت هاووڵاتیان چۆن دەنگی داوە، جەختیش دەکەنەوە کە دەنگدانی نهێنی مافی پارێزراوی هەموو دەنگدەرێکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆن دڵنیاییداوە کە ئەرکی ئەوان تەنها ئامادەکردنی تۆماری دەنگدەران و کارتی دەنگدانە و هیچ ڕێگایەکیش نییە کە لایەنەکان بەهۆیەوە بزانن دەنگدەر دەنگی بە چ حزب و هاوپەیمانی و بەربژێرێک داوە.


ژمارەکان وادەڵێن: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش 215 هەزار و 960ـیان دەنگدەری تایبەتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: