زانیاریی لەبارەی سەرنشینانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کلکەسماق

شەیری بکە لە:
زانیاریی لەبارەی سەرنشینانی پاسە وەرگەڕاوەکەی کلکەسماق

پاسەکە لە لۆفەکانی کلکەسماق وەرگەڕاوە

ئاڤا نیوز  

 

وەرگەڕانی پاسێک کە قوتابی سەنتەرێکی قورئانخوێندنی تێدابووە، لەسەر ڕێگەی هەولێر- سلێمانی گیانلەدەستدان و برینداری لێدەکەوێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، پاسێک لە هەولێرەوە بەڕێکەوتووە بۆ سلێمانی، قوتابیانی سەنتەرێکی فێرکردنی قورئانی تێدا بووە، وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی ( عوسمان ئەحمەد ڕەسوڵ) گیانی لەدەستداوە و 33 کەسیش برینداربوون.


لێدوانی فەرمی: د.کامەران عەباس، بەرێوەبەری تەندروستی کۆیە بۆ ئاڤا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی "بریندارەکان گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی د.شەهید خالید و برینی یەکێکیان سەختە، هەندێک لە بریندارەکانیش دەستیان شکاوە. 


زانیاریی زیاتر: سەرجەم سەرنشینانی پاسەکە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و کەسیان بیانی نەبوون.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: