ئاگرەکەی هەولێر 62 کەسی دووچاری هەناسە تەنگی کرد

شەیری بکە لە:
ئاگرەکەی هەولێر 62 کەسی دووچاری هەناسە تەنگی کرد

دیمەنی ئاگرەکە - وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی شەقامی 60 مەتری هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر چەند کۆگایەکی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوت و زانیارییە تەندروستییەکان دەڵێن، 62 کەس دووچاری هەناسە تەنگی هاتوون.


وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان هەر ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوودەدات، تیمەکانی تەندروستی لەپاڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەو ئاسایش چارەسەری ئەوانە دەکەن بەهۆی ئاگرەکەوە دووچاری گرفتی تەندروستی دەبن.


لێدوانی فەرمی: د.ڕێزان ئەنوەر گەردی، بەڕێوەبەری کردە پزیشکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوێنێ شەو دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە، چەند تیمێکی تەندروستی لەشوێنی ڕووداوەکە ئامادەبوون، 62 کەس دووچاری هەناسەتەنگی بوو، لەو ژمارەیە نۆ کەسیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و 53 کەسی دیکەیان لە هەمان شوێن چارەسەریان بۆ کرا.


لە لایەکی دیکەوە: لەبارەی هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگرەکە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهاتووە، بەدواداچوون بۆ هۆکاری کارنەکردنی سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی بازاڕەکە دەکەن.


باکگراوند:کاتژمێر 11ی دوێنێ شەو، ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە شەقامی 60 مەتری نزیک گەڕەکی سێتاقان کەوتەوە، بەهۆیەوە چەند کۆگایەک سووتان و زیانێکی زۆر بە کاسبکارانی بازاڕەکە کەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: