لۆگۆی یەکێتی و پارتی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پارتی وەڵامی بەشێک لە بەرپرس و میدیاکانی یەکێتی دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت: "لە ڕوانگەی دۆخی باڵباڵێنی ناو خودی خۆیانەوە لە ئێمە دەڕوانن و، دژ بە مەسرور بارزانی هەڵوێستی نەیارانە و قین لە دڵانە دەنوێنن و هەواڵی چەواشەکارانە و بێبنەما بڵاودەکەنەوە".
چیرۆکی سەرەکی: لە دوێنێ ئێوارەوە ڕاگەیێنراوێک بە ناوی سەرچاوەیەک لە یەکێتی، لە میدیا فەرمییەکانی ئەو حیزبە بڵاودەکرێتەوە و تێیدا هێرشی تووند دەکرێتە سەر پارتی و سەرۆکوەزیران بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممەش مەحموود محەممەد، گوتەبێژیی پارتی، لە ڕاگەیێنراوێکدا بەتووندی وەڵامی دایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوتەبێژی پارتی بۆ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە: "نووسەران و هاندەرانی پشت ئەو ڕاگەیێنراوەی یەکێتی، لە ڕوانگەی دۆخی باڵباڵێنی ناو خودی خۆیانەوە، دەیانەوێت وێنای پارتیمان بکەن! پارتیمان خاوەن ڕێبازێکی ڕاست و دروست و، خاوەن ڕابەر و مەرجەعێکە کە سەرۆک مەسعود بارزانییە، هەموومان ڕێبورا و خەباتگێڕی ڕێبازی بارزانین و لە سایە و چەتری جەنابی سەرۆک بارزانیدا بۆ یەک ئامانج و یەک ڕێباز تێدەکۆشین".
قووڵتر: بە ئاماژەکردن بەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کار و هەڵوێست و بۆچوون و سیاسەتەکانی لە حوکمڕانی و کاری سیاسیدا لە چوارچێوەی بەرنامە و هەڵوێستی پارتیدایە، لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت کراوەتەوە: "هەر جۆرە تەجاوزێک بۆ سەر کەسێتی مەسرور بارزانی، بەلای پارتی و پارتییەکانەوە تەجاوزە بۆ سەر سەرجەم پارتییەکان و جەماوەی بەهەڵوێستی پارتی".
مەحموود محەممەد لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا دەڵێت: "ئەوانە هێشتا پارتییان نەناسیوە و پەند لە مێژوو وەرناگرن، زۆرێک پێشتر خەونیان بەوەوە دەبینی کە پارتیش وەکو خۆیان لێبکەن، بەڵام هەروەک چۆن پێشتر ئەو خەون و خەیاڵەیان نەهاتەدی، دڵنیایان دەکەینەوە پارتی و پارتییەکان بەهێز و باوەڕبەخۆبوونەوە ئەو خەون و خەیاڵەیان جارێکی دیکە دەخەنەوە ژێر گڵ. پارتیمان بە هەموو هێز و توانا و جەماوەرەکەیەوە پشتیوانی مەسرور بارزانییە بۆ بەردەوامی جێبەجێکردنی سەرجەم ئەرکەکانی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە