تێلیگرام گرژی دەخاتە نێوان ڕووسیا و فەڕەنسا

شەیری بکە لە:
تێلیگرام گرژی دەخاتە نێوان ڕووسیا و فەڕەنسا

uzdaily پاڤێڵ دورۆڤ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری تێلێگرام-وێنە

ئاڤا نیوز

 

کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا "کرێملین" ڕایگەیاند فەڕەنسا تۆمەتی زۆر جددی ئاڕاستەی دامەزرێنەری تێلیگرام کردووە، لەم بارەیەشەوە هۆشداری داوە.

 

لێدوانی فەرمی: دێمێتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین، ڕایگەیاند: "لە ڕاستیدا تۆمەتەکان زۆر جددین و پێویستییان بە بەڵگەی لەوە جددیتر نییە، ئەگەرنا ئەمە دەبێتە هەوڵێکی ڕاستەوخۆ بۆ سنووردارکردنی ئازادییەکانی پەیوەندیکردن و دەتوانم ئەوەش بڵێم، کە لەوانەیە ئەمە ببێتە ترساندنێکی جددی سەرۆکی کۆمپانیایەکی گەورە".

 

زانیاریی زیاتر: تێلیگرام لە جیهاندا زیاتر لە 900 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لە ڕووسیا، ئۆکراینا و ئێران زۆرتر بەکاردەهێنرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاڤێڵ دورۆڤ، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری تێلیگرام لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستگیر کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: