دیبەتی نێوان ترەمپ و کامالا کێشەی لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
دیبەتی نێوان ترەمپ و کامالا کێشەی لێدەکەوێتەوە

کامالا و ترەمپ

ئاڤا نیوز  


ترەمپ و هاریس لەسەر یاساکانی دیبەیتی 10ی ئەیلوول شەڕ دەکەن، مەرجەکانی دیبەتیان تائێستا قبووڵ نەکردووە.


وێنە گەورەکە: 10 ئەیلوول بڕیارە دیبەیتی سەرۆکایەتی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان و کامالا هاریس بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، تا ئێستا لەسەر مەرجەکانی دیبەت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بێدەنگ کردنی مایکرۆفۆنەکان یەکێکە لە کێشەکان، ئەم یریارەش لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دانرابوو لەکاتی دیبەتی لەگەڵ ترەمپ لە مانگی حوزەیران، وەک هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی ترەمپ لەکاتی قسەکردنیدا. 


لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕەخنە لە کەناڵی ئەی بی سی نیوز دەگرێت دەڵێت"کەناڵەکە لایەنگری کامالا دەکات بۆچی من لەوێ ئامادەبم".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: