دوای 110 ساڵ کەشتییەک لە کەناراوەکانی سکۆتلەندا دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
دوای 110 ساڵ کەشتییەک لە کەناراوەکانی سکۆتلەندا دۆزرایەوە

وێنەی کەشتییەکە - عەرەبییە

ئاڤا نیوز  


لە کەناراوەکانی سکۆتلەندا، تیمێکی غەواسەکانی بەریتانیا توانییان کەشتی جەنگی HMS Hawke بدۆزنەوە، کە پێدەچێت لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەمەوە نوقم بووبێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی فەرەنسا ڕایانگەیاندووە، ئەو غەواسانەی کەشتییەکەیان دۆزیوەتەوە، سەر بە ڕێکخراوی Lost in Waters Deep بوون، ئەوانیش ڕایانگەیاندووە کەشتییەکە لە دەریای باکووردا نوقم بووە، دوای ئەوەی لە مانگی 10ی ساڵی 1914 لەلایەن تۆرپیدۆیەکی ئەڵمانییەوە کرایە ئامانج و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە 110 ساڵ لەمەوبەر.


باکگراوند: کەشتیی HMS Hawke لە ساڵی 1891 کەوتە خزمەتەوە، درێژییەکەی 118 مەتر و پانییەکەی 18 مەتر بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: