دابەشکردنی ئاوی پاک لە قەڵادزێ دەستیپێکردەوە

شەیری بکە لە:
دابەشکردنی ئاوی پاک لە قەڵادزێ دەستیپێکردەوە

دیمەنێکی دوێنێی زێی بچووک دوای گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێران

ئاڤا نیوز


دوای 24 کاتژمێر لە وەستانی پڕۆسەکە، دابەشکردنی ئاو بەسەر دانیشتووانی قەڵادزێ دەستیپێکردەوە. بەربەستێک بەدرێژایی 120 مەتر لەبەردەم زێی بچووک دروستکراوە و بەشی یەک ساڵ ئاو گلدراوەتەوە.

وێنە گەورەکە:  بەشێک لە سەرچاوەی ئاوی زێی بچووک دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی پاییز و کەمبوونەوەی ئاو، ئێران دەیگرێتەوە و بۆ بەنداوی ورمێ بەکاری دەهێنێت، بەمەش ئاوی زێی بچووک زۆر کەمدەکات و گرفت بۆ خەڵکی قەڵادزێ دروست دەبێت.

ئەوەی پێویستە  بیزانیت: پڕۆژەی ئاوی خاس بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ 95 هەزار دانیشتووی قەڵادزێ لەسەر زێی بچووک دروست کراوە، کاتێک ئێران ئاو دەگرێتەوە ئاوی زێ کەمدەکات و ناگاتە پەمپەکانی پرۆژەکە.

 

لێدوانی فەرمی: مارف مەحموود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوبەشانی قەڵادزێ دەستی پێکردووەتەوە، بەربەستێکی 120 مەتر درێژ و 12 مەتر پان لەبەردەم ئاوەکە دانراوە و بەشی یەک ساڵی دیکە ئاومان گلداوەتەوە".

ئەمەش بزانە: ئێران لە نزیک بەنداوی کانی سێو لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە درێژایی 37 کیلۆمەتر بە بۆڕی ڕێرەوی بەشێکی ئاوی زێی بچووکی گۆڕیوە و بۆ بەنداوی ورمێی بردووە، بۆ ئەوەی وشک نەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: