ناکۆکی سوننەکان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دوادەخات

شەیری بکە لە:
ناکۆکی سوننەکان هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دوادەخات

پەرلەمانی عێراق-میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

هەرچەندە بڕیاربوو پەرلەمانی عێراق دوای ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان کۆببێتەوە، بەڵام ناکۆکی سوننەکان یەکلاییکردنەوەی ئەو پۆستەی بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە نۆ مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لە سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە. لەو کاتەشەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان، نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکە بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.

 

لێدوانی فەرمی: عەلا حەیدەری، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هەر کاتێک سوننەکان لەناوخۆیاندا لەسەر یەک بەربژێر بۆ سەرۆکی پەرلەمان گەیشتنە ڕێککەوتن، ئەوکاتە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، ئەگەریش ڕێککەوتن نەبێت ئەو کۆبوونەوەیە ناکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چوارچێوەی هەماهەنگی، کە زۆرینەی پەرلەمانی لەبەردەستە، سوننەکانی ئاگادارکردووەتەوە لەنێوان سالم عیساوی و مەحموود مەشهەدانی، کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان چوونە کێبڕکێی یەکترەوە، یەکێکیان یەکلایی بکەنەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، چونکە دووبارە دەرگای خۆ بەربژێرکردن ناکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: