لە سۆران چەند گرووپێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن و گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە سۆران چەند گرووپێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن و گەڕان بەدوای شوێنەوار دەستگیر دەکرێن

ئاڤا نیوز

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند گرووپێک دەستگیر دەکرێن، بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەوار و بازرگانیکردن بە شوێنەواری ساختە لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا. 

لێدوانی فەرمی: عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران بۆ ئاڤا نیوز گوتی، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی باڵەکایەتی و سۆران، هەوڵی دۆزینەوەی شوێنەوار دراوە، لەڕێگەی هەڵکۆڵینی چەند شوێنێک کە گومانی هەبوونی شوێنەواری لێ دەکرێت.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گرووپەکان لە کات و شوێنی جیاواز دەستگیرکراون و زۆرینەیان دوای لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە. بەشێکیان لەکاتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستگیرکراون، بەشێکیشیان لە بازگەکان گیراون کاتێک شوێنەواری ساختەیان پێبووە و ویستوویانە ئاودیوی ئێران و تورکیایان بکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا گەڕان بەدوای زێڕ و شوێنەوار، بازرگانیکردن بە شوێنەوار و کۆپیکردن و هەڵگرتنی قەدەغەیە و ساڵانە دەیان کەس بەو تۆمەتانە دەستگیر دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان