ئەمڕۆ وادەی دادگاییکردنی تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدەیە"

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ وادەی دادگاییکردنی تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدەیە"

تۆمەتباری سەرەکی دزیی سەدە - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز  


ئەگەرچی بڕیارە ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە عێراق، ئەمەش دوای برینداربوونی لە لوبنان.


وێنە گەورەکە: نوور زوهێر، وەک یەکێک لە تۆمەتبارانی سەرەکی دۆسیەکە ناسێنرا، بڕیاربوو ڕۆژی 14ی ئاب دادگایی بکرێت، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی لە دادگە، دادگای ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا پرۆسەی دادگاییکردنی نوور زوهێری بۆ 27ی ئاب دواخست.


لێدوانی فەرمی: پێش هاتنی وادەی دادگاییکردنەکە، نوور زوهێر لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئامادەیی خۆی پیشاندا بوو كە ڕۆژی 27ی ئاب لە بەردەم دادگە ئامادە دەبێت و  ئەوەشی گوتبوو "زۆر شت ئاشكرا دەكەم ئەگەر بێت و دادگەییکردنەکە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەڕێوە بچێت".


چی ڕوویدا: ڕۆژی شەممە، 24ی ئەم مانگە نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" و بازرگانی عێراقی  بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی گوماناوییەوە لە بەیروتی پایتەخی لوبنان بە سەختی بریندار کرا، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بۆیە پێشبینی دەکرێت داوایەک لەلایەن پارێزەرەکەیەوە پێشکەش بە دادگە بکرێت بۆ دواخستنی دادگاییکردنەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: