نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر

شەیری بکە لە:
نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر

دیمەنێکی ئاگرەکە - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە دووکانەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل لە شەقامی 60 مەتری هەولێر گەڕەکی سێتاقان کەوتەوە، دوای نزیکەی حەوت کاتژمێر کۆنتڕۆڵکرا.


وێنە گەورەکە: ئەگەرچی هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیارنییە، بەڵام بەگوێرەی ئاماری ساڵانەی بەرگریی شارستانی هەولێر زۆربەی حاڵەتەکانی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: تا ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە بەرگریی شارستانی هەولێر لەبارەی هۆکار و زیانەکانی ئاگرەکە هیچ لێدوانێکی فەرمی نییە، بەڵام سەرەتا ئاگرەکە لەبەشی دواوەی کۆگایەکی هەڵگرتنی کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتووەتەوە، کە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی، دواتر تەشەنەی کردووە بۆ بەشەکانی دیکە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێشتا قەبارەی زیانەکان دیاری نەکراوە، بەڵام یەکێک لە خاوەن کۆگاکان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەوەی سووتاوە چەند کۆگایەکە بۆیە قەبارەی زیانەکان زۆرن، تەنیا لە دوو دووکان 15 دەفتەر زیانیان هەبووە.


گۆشەیەکی دیکە: بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە چەند کارمەندێکی بەرگریی شارستانی و هاونیشتیمانییەک دووچاری هەناسەتەنگی بوون، نزیکەی کاتژمێر شەشی بەرەبەیان توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: