ئاگرەکەی پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا

شەیری بکە لە:
ئاگرەکەی پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا

وێنەی پاش ئاگرەکە - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


دوای تەقینی تانکەرێکی سووتەمەنی لە مەرزی پەروێزخان، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا و حەوت کەسیش بریندارن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: ئاگرەکەی دەروازەی پەروێزخان کۆنتڕۆڵکرا، کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندارن، بەهۆی ئاگرەکەشەوە 14 تانکەر سووتاون.


لە لایەکی دیکەوە: د.ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرەتای ڕووداوەکە یەک بریندار گەیێنرایە نەخۆشخانە لە %23ی جەستەی سووتاوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان تانکەرێکی سووتەمەنی تەقی، بەهۆیەوە ژمارەیەک تانکەری دیکە سووتان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: