کەسێک بەهۆی ئاگرەکەی دەروازەی پەروێزخان گیانی لەدەستداوە

شەیری بکە لە:
کەسێک بەهۆی ئاگرەکەی دەروازەی پەروێزخان گیانی لەدەستداوە

وێنەی ئاگرەکە - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەگوتەی بەرگری شارستانی پەروێزخان، هێندەی نەماوە ئاگری تانکەرە گڕگرتووەکانی پەروێزخان کۆنتڕۆڵ بکرێت و نزیکەی 10 تانکەر سووتاون.


لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پەروێزخان بە ئاڤا نیوزی گوت: نزیکەی 10 تانکەر سووتاوەو کەسێک گیانی لەدەستداوەو کارمەندێکی بەرگری شارستانی بریندارە، بەڵام نزیکە لەوەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.


لە لایەکی دیکەوە: د.ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "یەک بریندار گەیێنراوەتە نەخۆشخانە %23ی جەستەی سووتاوە و برینداری دیکەش لەڕێگایە و تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان تانکەرێکی سووتەمەنی تەقیوە بەهۆیەوە ژمارەیەک تانکەری دیکەی سووتاندوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: